ڕۆژی پێنج شەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ، فاتمە (حوریە) زیایی ئازاد، زیندانی سیاسی پێشووی تەمەن ٦٦ ساڵ و دانیشتووی تاران، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی هەڵکوتراوەتەسەر ماڵەکەی، گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی لەکاتی گرتنیدا دەستیان بەسەر هەموو ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیدا گرتووە. زیایی پێشتریش بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە چەندین جار گیراوە و فشاری ئەمنیی لەسەر بوو.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆی گیرانی و شوێنی ڕاگرتنی، یان ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیدراوە، لەبەردەستدا نییە.