وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دوو وێستگەی پێشوازیی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، لە سنووری میهران ئافرەتێک مردوە. شەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ، ئەبولفەزڵ ماهڕوخ، وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاریی حکومتی ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەربەڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند:نێوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگر لە دوو وێستگەی خزمەتگوزاری و پێشوازیی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، لە سنووری میهران ڕووی دا، بووە هۆی مردنی ئافرەتێک کە تا ئێستە نەناسراوەتەوە. ماهڕوخ هەروا وتی: جگە لە سووتانی ژمارەیەک خێوەتی گەورە، 9 ئۆتۆمبیلیش سووتاون و بەڵام تا ئێستە هۆی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبووە. پیر حوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری، ڕایگەیاند " ئاگرەکە لە ناکاو کەوتووەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن."