ڕۆژنامەی حکومەتی تاران تایمز بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێدەچێت نەرویج وەک نێوەندگیری لە دانوستانە ئەگەرییەكانی نێوان ڕژیمی ئێران و ئەمریکادا مامەڵە بکات. ئەم پێشهاتانە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەكانی ڕژیمی ئاخوندی هاتە ئاراوە و دانوستانەکانی پێشووی بە نێوەندگیریی عومان ڕاگرت.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، پێدەچێت دانوستانە نوێیەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە ڕۆڵی نێوەندگیری هەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەست پێبکەن.