ڕۆژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژ، ڕەحیم ئەحمەدی، کۆڵبەری تەمەن ۳۷ ساڵی خەڵکی شاری بانە و باوکی دوو منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری "زڵێ"ی بانە بریندار کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم ئەحمەدی بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران.ئەو کۆڵبەرە لە بەشی لاقیدا بەسەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە.