یەکشەممە، 10ـی ئوت 2025، کەناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس، لە زاری ڕیچارد وۆرلی، سەرۆکی پۆلیسی بالتیمۆر، بڵاوی کردەوە "چەکدارێکی نەناسراو لە پارکی هایتس، تەقەی لە کۆمەڵێک کەس کردووە و شەش کەسی بریندار کردووە، لە نێویاندا منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان هەیە."وۆرلی، بە کەنالی سی بی ئێسی وتووە "منداڵەکە، گولـلە بەر قۆڵی کەوتووە و برینەکەی مەترسیدار نییە. بەڵام برینی پیاوێک سەختە."