ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین و فرێدریک مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمان و کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیران بەریتانیا بە تەلەفۆن قسەمان کرد و پشتیوانی خۆمان بۆ پشتگیری کردنی ئۆکراین و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێوانمان ڕاگەیاند.هەروەها ئاماژەشی دا، نابێت بەبێ سەرکردەکانی ئۆکراین بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو وڵاتە بدرێت، بە تایبەت کە زیاتر لە سێ ساڵە بۆ پاراستنی خۆیان لە جەنگدان.