لە بەردەم هۆتێلێکی تایبەت بە جێگیرکردنی پەناخوازان لە لەندەن، دوو گرووپ خۆپێشاندانیان کرد، یەکێکیان دژی پەناخوازان و گرووپەکەی دیکەش پاڵپشتیکاریانن. جاک نۆریس، خۆپێشاندەری دژە کۆچەر، دەڵێت: "ئەوەی پێشکێشیانی دەکەن، هۆتێلی چوار ئەستێرەیی نەفرەتییە، وایە؟ دێنە ئێرە، جێگەی خەوتن و نانی بەیانییان بۆ دابین دەکرێت. من لۆمەی کۆچەران ناکەم بۆ هەر کارێک دەیکەن، چونکە ئەمە ژیانێکی باشترە بۆیان. کێشەکە لە حکومەتە."