سەرکردەکانی ئەوروپا پیداگریی لەوە کردەوە، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕوسیە و ئۆکراین، سەپاندنی سزایە بەسەر مۆسکۆدا.لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ شەڕی ڕوسیە و ئۆکراین کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، سەرەڕای ئەنجامدانی سێ گەڕی دانوستان تەنیا توانیان دەستکەوتی مرۆیی بەدەست بهێنن، بۆ ئەم مەبەستە هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕوسیە بڕیارە ڕۆژی هەینی 2025-08-15 لە ئالاسکا کۆببنەوە.