بە هەزاران کەس لە تەلئەبیب هاتوونەتە سەر شەقام و داوا لە حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ دەکەن ڕێککەوتن بکات و شەڕی غەززە بوەستێنێت، لە بەرامبەریشدا پۆلیس ڕێگری لە خۆپیشاندەران دەکات و ناهێڵێت ڕێگە سەرەکییەکانی تەلئەبیب دابخەن.دوای ڕاگەیاندنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی غەززە لە لایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، هەزاران کەس لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەن.