نیازی نوێی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە بووەتە جێگەی نیگەرانی، لەبارەی ئەمەشەوە بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە نوییەکە دیار نییە، نەتانیاهۆ دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتووەتەوە بۆ وەستاندنی ئەم ئۆپەراسیۆنە.ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای دەکات، کەلێنی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە زۆر گەورەیە و باس لە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە ئێستادا بێمانایە، هیچ کێشەیەک لە گەیشتن بە پلانی کۆتایی لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا نییە، بەڵام حەماس قبوڵ ناکات. هاوکات دەشڵێت، شەڕی ئێمە لەگەڵ حەماسە نەک لەگەڵ ئەمریکا.