یه‌ک شه‌مه‌ 

26 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامارێک لە، لەسێدارەدان و شکەنجەدان و سەرکوتکردن لە ساڵی ٢٠٢٤لەئێراندا

ئامارێک لە، لەسێدارەدان و شکەنجەدان و سەرکوتکردن لە ساڵی ٢٠٢٤لەئێراندا
خبات میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا وێنەیەکی تاریکتری ئێرانی لە ساڵی ڕابردوو خستەڕوو و پیداگریی لەوە کردەوە کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی لە ساڵی ٢٠٢٤ نەک هەر بەردەوام بووە، بەڵکو خراپتر بووە.ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤بڵاوکراوەتەوە، بەدواداچوون بۆ ماوەی 10ی بەفرانبار 1402 تا 10ی بەفرانباری 1403 دەکات و باس لەوە دەکات کە "سنووردارکردنی توندی مافی مرۆڤ" لەم ماوەیەدا بە سەدان لەسێدارەدان، سەرکوتکردنی توندوتیژیی ناڕەزایەتیەکان، پێشێلکردنی بەربڵاوی یاساکانی تایبەت بە جلوبەرگی ژنان و بەردەوامبوونی بەئامانجگرتنی نەیارانی سیاسی تونتر بووەتەوە.بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زۆرێک لەو کەسانەی لە ئێران لە سێدارە دراون، پێش ئەوەی حوکمیان بەسەردا بسەپێندرێت، شکەنجەی زۆرەملێی دانپێدانانیان پێدراوە و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان لێ زەوت کراوە. جگە لەوەش سەرەڕای ئازادکردنی ژمارەیەک گیراوانی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژمارەیەکی دیکەش ڕووبەڕووی دووبارە گرتنو و سزای توند و شکەنجەدان و تەنانەت لەسێدارەدان بوونەتەوە.هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نوێنەرایەتی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان، لە ڕاپۆرتی مانگی ئازاری خۆیدا، بەشێک لە کارەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بە "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی" زانیوە.

4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامارێک لە، لەسێدارەدان و شکەنجەدان و سەرکوتکردن لە ساڵی ٢٠٢٤لەئێراندا

ئامارێک لە، لەسێدارەدان و شکەنجەدان و سەرکوتکردن لە ساڵی ٢٠٢٤لەئێراندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن