ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فەرەنسە، ئەڵمان و بەریتانیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە ئامادەیی خۆیان بۆ دابین کردنی سزاکان بەسەر حکومتی ئێران ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر حکومتی ئێران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی. ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە نامەیەک ئاماژەی کراوە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتی بەناو ترۆیکای ئەورووپی ڕۆژی سێشەممە، نامەیەکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە و ئاماژەیان بە ئەگەری "پاراستنی" سزاکان کردووە ئەگەر حکومتی ئێران هەنگاو نەنێت. لە نامەکەدا وەزیرەکان ڕایانگەیاندووە، "ئێمە ڕوونمان کردووەتەوە، ئەگەر حکومتی ڕژیمی ئاخوندی ئامادە نەبێت پێش کۆتایی مانگی خەزڵوەری 1404 بگاتە چارەسەرێکی دیپلۆماسی، یان دەرفەتی درێژکردنەوەی درێژکردنەوەکە نەقۆزێتەوە، ئەوا E3 ئامادەیە میکانیزمی ماشە دەستپێبکات".