میدیاکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕاپۆرتیان دا،کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ڕیچاردسۆن، لە ئەنکۆرەیج لە ئەلاسکا بەڕێوە دەچێت.بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، بنکەکە دەکەوێتە پەراوێزی باکووری ئەنکۆرەیج، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بژاردەی شوێن لە ئەلاسکا کە پێشتر بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی ڕوسیە، بەهۆی لوتکەی وەرزی گەشتیارییەوە سنووردار بووە.