سێشەممە 12ـی ئوت 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بە ڕۆژنامەنووسانی رایگەیاند: ئێمە لە هەرێمی دۆنباس ناکشێینەوە، ئەگەر ئەمڕۆ لە دۆنباس، قەڵاکانمان، خاکەکەمان، لەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵمان کردووە بکشێینەوە، ئەوا ڕێگا بە ڕوسیە دەدەین داگیرکاری زیاتر بکەن.هەرێمی دۆنباس ناوچەکانی لوهانسک و دۆنێتسکی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین، ڕوسیە بە هی خۆی دەزانێت و لە سەرەتای جەنگەوە لە ساڵی 2022ـەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان دەدات.