بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راوێژکاری ئەڵمان، مێرز بەنیازە رۆژی چوارشەممە، دوو رۆژ پێش کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتن، لەبارەی جەنگی ئۆکراین گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی فینلەند، فەڕەنسە، بەریتانیا، ئیتاڵیا، لەهیستان، بەرپرسانی کۆمیسیۆن و ئەنجوومەنی ئەوروپا، سکرتێری ناتۆ و سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراین بکات.نووسینگەی راوێژکاری ئەڵمان روونیشیکردووەتەوە، بەشێک لە گفتوگۆکان بە جیا دەکرێن و ئامانجی سەرەکییش زیادکردنی فشارەکانە لەسەر مۆسکۆ بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست.