پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەمارۆØ› داخستنی حیسابی بانکی ئیرانیەکان لە ئیتالیا.

گەمارۆØ› داخستنی حیسابی بانکی ئیرانیەکان لە ئیتالیا.

خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز لە ۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹٨ هەندێک لەبانکەکانی ئیتالیا بە بیانوی گەماڕۆ ، بۆ کڕیارە ئێرانیەکان سنوڕدادەنێن و تەنانەت حیسابی هەندێک

خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز لە ۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹٨ هەندێک لەبانکەکانی ئیتالیا بە بیانوی گەماڕۆ ، بۆ کڕیارە ئێرانیەکان سنوڕدادەنێن و تەنانەت حیسابی هەندێکیان داخراوە.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاماژەی پێی کرد ماوەێیکە زۆربەی ئێرانیانی دانیشتوی ئیتالیا کەوتونەتە ژێر فشارەوە و چەندین مانگە بۆ سپاردنی پارەی خۆیان بۆبانکەکان توشی کێشە بوون .
بە پێی سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی یۆرۆنیوز ،بەرپرسانی بانکی (ئای ئێن جی دێرکت) ی ئیتالیا لە چەن مانگی ڕابردو بە هەناردنی ئاگادارێیک بۆخاوەن حیسابەکان لەم بانگەدا لەبارەی گواستنەوەی حیسابەکانیان داوای بەڵگەیان کردوە و بۆ هەندێکیشان بەبێ ڕەزامەندی خۆیان حیسابەکانیان داخراوە.
هەروەها(بانکی ئینتزا سان پائۆلۆ) هەربەم شێوە سنووری داناوە بۆ خاوەن حیسابە ئێرانیەکان.
هەروەها لێکۆڵینەوەیان کردووە لە گواستنەوەی حیسابەکانیان و داوای پێشکەش کردنی بەڵگەی حیسابەکانیان کردوە .
نوێنەری تەورێز لە مەجلیسی ڕژیم ووتی :وێڕای ئەوەی لەلایەنی دەرەوە گەمارۆ خراوەتە سەرمان ،بەبەشداریمان لە FATFخۆمان گەمارۆ بەسەر خۆماندا دەسەپێنین ،بەداخەوە کۆمەڵەی دیاری کردنی قازانجی ڕژیم یەکساڵ دەرفەتی بو لەم بارەوە بڕیار بدات بەڵام نەیداو ئەمڕۆیش ڕایگەیاند کە کاتمان نەماوە و ئەگەر بەپێی بڕیاری شۆرای نیگابان پێوەربێت بانکەکانمان لەکۆتایی مانگی ڕێبەندان دەچنە ناو لیستی ڕەشەوە و هاوکات بانکەکانمان پەکیان دەکەوێ و ئێرانیانی دەرەوەی وڵات توشی کێشەی زۆردەبن .


4 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆØ› داخستنی حیسابی بانکی ئیرانیەکان لە ئیتالیا.

گەمارۆØ› داخستنی حیسابی بانکی ئیرانیەکان لە ئیتالیا.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن