ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە، لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە ئامانجی "تورکیایەکی بێ تیگرۆر" دەپێکێت و پێداگری کردەوە کە ڕێگە نادەن ئیسرائیل ناوچەکە ڕاپێچی کارەساتی گەورەتر بکات.ئەردۆغان لە وتارێکدا بۆ ڕای گشتی، تیشکی خستە سەر دوو تەوەری سەرەکی: هەوڵەکانی تورکیا دژی ترۆر و هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دۆخی غەززە.