یه‌ک شه‌مه‌ 

26 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەراکێش بە دو فڕۆكە هاوكاری كوژاندنەوەی ئاگرەكەی پورتەغال دەكات

مەراکێش بە دو فڕۆكە هاوكاری كوژاندنەوەی ئاگرەكەی پورتەغال دەكات
خبات میدیا

پاشئەوەی ئاگرێكی گەورە لەپورتەغال كەوتەوە ئەو وڵاتە داوای هاوكاری كردو شانشینی مەراکیش بەدەم داواكارییەكەوە چو.وەزارەتی ناوخۆی پورتەغال بڵاویكردەوە، وڵاتەكەیان رێككەوتنی هاوكاریی دولایەنەی سەبارەت بەپاراستنی مەدەنی لەگەڵ مەراکێش چالاككردوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەراکێش دو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوەی دابینكردوە بۆ روداوی ئاگركەوتنەوەكەی پورتەغال.باس لەوەشكراوە، فڕۆكەكانی پورتەغال پێویستیان بە چاكسازی تەكنیكی هەیە، دوای داواكردنی هاوكاری لەلایەن پورتەغالەوە شانشینی مەراکێش بەپەلە دو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوەی ناردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاگرەكەو رێگریكردن لەوەی زیاتر تەشەنە بسێنێت.

4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەراکێش بە دو فڕۆكە هاوكاری كوژاندنەوەی ئاگرەكەی پورتەغال دەكات

مەراکێش بە دو فڕۆكە هاوكاری كوژاندنەوەی ئاگرەكەی پورتەغال دەكات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن