لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانیی خێرادا بۆسەر کەمپی ئاوارەکانی "ئەبو شۆک" لە گوندەواری شاری "فاشر" لە دارفۆر لە رۆژئاوای سودان لانیکەم 40 کەس کوژراون.ژووری فریاکەوتنی کەمپەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە گولـلەی وێڵ و راستەوخۆی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، 40 کەس کوژراون و 19ـی دیکەش برینداربوون، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو هێزانە لە ئایاری 2024ـەوە گەمارۆی شارەکە و کەمپی ئاوارەکانی دەورووبەریان داوە.