بەپێی ئەو هەواڵ و ڤیدیۆانە کە بڵاوکراونتەوە، دەیان هێکتار لە دارستانی بەنرخی بەڕوو لەسەر ڕێگای کۆنی سنە - مەریوان، نزیک گوندی "بەرقەرو"، لە ئاگردا سووتاون. بڵێسەی ئاگر بە خێرایی تەشەنە دەکات و دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.دارستانەکانی زاگرۆس کە بە یەکێک لە سییەکانی هەناسەدانی ئێران ناسراون، ساڵانێکە قوربانیی نابەرپرسیاری و نەبوونی پلان بۆ پاراستنیانن. هەموو هاوینێک لەگەڵ هاتنی گەرما و وشکەساڵیدا، سیناریۆی تاڵی ئاگرکەوتنەوە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام حكوومەت لەبری تەرخانکردنی بودجە و هێزی مرۆیی، زۆر کەمتەرخەمانەو نابەرپرسانە سەیری لەنێوچوونی وردە وردەی ئەو سامانە سروشتییانە دەکات.لە کاتێکدا ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە بە دەستی بەتاڵ هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، ناوەندە بەرپرسیارەکانی حکوومەت یان درەنگ دەگەن یان هەر ناگەن. ئاگری ئەمڕۆ تەنیا سووتانی دارەکان نییە، بەڵکوو سووتانی داهاتوویەكە کە ڕژیمی ئاخوندی هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ ناگرێت.