شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: گەلانی ئێران دەیانەوێت لە نیو سەدەی دیکتاتۆریەتی ڕزگاریان بێت

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: گەلانی ئێران دەیانەوێت لە نیو سەدەی دیکتاتۆریەتی  ڕزگاریان بێت
خبات میدیا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئاژانسی هەواڵی نیوزماکس ڕایگەیاند کە گەلانی ئێران “تامەزرۆی ئازادییە” و دەیەوێت لە “نیو سەدە لە دیکتاتۆرییەتی ئاخوندەکان و ترۆر” ڕزگاری بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتن بەم کارە "بەتەواوی دەکرێت"، بەڵام "ئەوە پەیوەستە بە خودی خەڵکەوە."هەروها پیداگریی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە “حەوت بەرەی” دژی ڕژیمی ئاخوندی خەباتی کردووە و “بەرەی هەشتەم” شەڕی حەقیقەت بووە. ناتانیاهۆ ئەم شەڕەی بە “شەڕی شێرەکان” ناوبرد و ڕایگەیاند کە لە بەرەکانی شەڕدا هەم “شێرە پیاو” و هەم “شێرە ژن” هەن. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە “سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکان لە دژی حەماس، حیزبوڵڵا، ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریە، ڕژیمی ئاخوندی و گرووپەکانی دیکە” پیداگریی لەوە کردەوە کە ئەم دەستکەوتانە لە ئەنجامی “یەکیەتی و یەکگرتوویی” بووە.سەبارەت بە گۆڕینی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمە دەبێت لەلایەن خەڵکەوە ئەنجام بدرێت و ئامانجی ڕاستەوخۆی شەڕی ئیسرائیل نەبووە، بەڵام “دەتوانێت ئەنجامەکەی بێت.

7 مانگ و 6 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: گەلانی ئێران دەیانەوێت لە نیو سەدەی دیکتاتۆریەتی ڕزگاریان بێت

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: گەلانی ئێران دەیانەوێت لە نیو سەدەی دیکتاتۆریەتی ڕزگاریان بێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن