میدیاکانی ڕژیمی ئێران بڵاویانکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە نەجەف و لەگەڵ پارێزگاری نەجەف کۆبووەوە. وێنە بڵاوکراوەکانی عەباس عەراقچی لە حەرەمی ئیمامی یەکەمی شیعەکان و جۆری جلوبەرگەکەی کە لەبەری کردبوو، کاردانەوەی بەکارهێنەرانی لە میدیاکان بەرەوڕوو بووەتەوە.وەلید گادبان، ڕاوێژکاری سیاسی نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وەڵامی وێنەکەدا نووسیویەتی: “ناتوانیت خۆت بشاریتەوە، عەلی بابا”.