بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، سپای ئیسرائیل هێزی تەواوی بۆ "سڕینەوەی غەززە لەسەر نەخشە هەبوو" بەڵام بڕیاریداوە تەنها حەماس بکاتە ئامانج.ناوبراو بە بەراوردکردنی دۆخی غەززە بە بۆردومانی درێسدنی ئاڵمان لە جەنگی جیهانی دووەم لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ڕایگەیاند: دەمانتوانی بە هەمان شێوە غەززە بۆردومان بکەین کە درێسدنیان بۆردومان کرد، بەڵام نەمانکرد.ناتانیاهۆ پیداگریی لەوە کردەوە کە شەڕی ئێستای ئیسرائیل تەنیا لە دژی گرووپی ترۆریستی حەماس نییە، بەڵکوو ڕژیمی ئاخوندی و گرووپە نیابەتییەكانیشی لەو شەڕەدا دەکاتە ئامانج.