چوارشەممە 13ـی ئاگۆست 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر کۆبوونەوەی یەکەم باش بەڕێوەچوو، ئەوا بە خێرایی و دەستبەجێ کۆبوونەوەی دووهەممان لە نێوان پوتن و زێلێنسکی دەبێت، ئەگەر بیانەوێت من بەشداربم، ئەو کات منیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەم.سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، کۆبوونەوەی یەکەم بۆ دانانی بناغەی کۆبوونەوەی دووەم دەبێت، هاوکات ڕەنگە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەش نەبێت، چونکە ئەگەر وەڵامی گونجاوم دەست نەکەوێت، ئەوە هیچ گەڕێکی دیکە بەڕێوە ناچێت.