بەریتانیا و فەرەنسا ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کردووە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە شێوەی نایاسایی لە ڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە دەپەڕنەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەر پەنابەرێک بە شێوەیەکی نایاسایی بگاتە بەریتانیا، لە ماوەی 14 ڕۆژدا دیپۆرتی فەرەنسا دەکرێتەوە. لە بەرامبەردا، فەرەنسا ڕێگە بە هەمان ژمارەی پەنابەران دەدات کە پەیوەندی خێزانییان لە بەریتانیا هەیە، بە شێوەیەکی یاسایی بچنە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.