شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشه‌یه‌تی

خۆپیشاندان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشه‌یه‌تی
هه‌واڵنێر ئارێز

خه‌‌‌باتمیدیا: سه‌‌‌ر له‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٩ی ڕێبه‌‌‌ندانی ١٣٩٨ی هه‌‌‌تاوی،له‌‌‌ شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌‌‌ختی سوید به‌‌‌به‌‌‌شداری  به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ ئێرانیانی ئازاده‌‌‌ و هه‌‌‌واداران و ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌بات و سازمانی موجاهیدنی خه‌‌‌ڵک خۆپیشاندانێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ و شکۆداریان بۆ یادی به‌‌‌رزڕاگرتنی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شۆڕشی گه‌‌‌لانی ئێران دژ به‌‌‌ ڕژیمی پاشایه‌‌‌تی پێکهێنا.

به‌‌‌شداربوان به‌‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی چالاک و  خه‌‌‌باتکارانه‌‌‌ دژی ڕژیمی پاشایه‌‌‌تی و ڕژیمی ئاخوندی و ڕوخانی ئه‌‌‌م نیزامه‌‌‌ گه‌‌‌نده‌‌‌ڵ و دیکتاتۆره‌‌‌ئ ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران شوعار و دروشمیان داو، داوایان له‌‌‌ ووڵاتانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ناوچه‌‌‌ به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی سوید کرد که‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕژیم بپچڕێنن و پشتیوانی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی ئێران بن.

له‌‌‌م خۆپیشاندانه‌‌‌دا به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌داران و دۆستان و یارانی ئازادی  په‌‌‌یامیان پێشکه‌‌‌ش کردو خوازیاری ڕزگاری و ئازادی گه‌‌‌لانی ئێران بوون دژی زوڵم و زۆر و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌.

ژمارەیەکی به‌‌‌رچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی نۆردیک بەشداریان لەو یادە مەزنەدا کرد. شایانی گوتنە بەو بۆنەوە عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی ٤١مین ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی پەیامی تەشکیلاتی دەرەوەی سازمانیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.



 

 


4 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆپیشاندان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشه‌یه‌تی

خۆپیشاندان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشه‌یه‌تی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن