ڤلۆدیمێر زێڵینسکی، سەرۆکی ئۆکراین بەر لە کۆبوونەوەی سەرکردە ئەورووپییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: هۆشیار بن فریوی ڕوسیە نەخۆن.ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاگۆست 2025، بڵاوی کردووەتەوە، بڕیار وایە سەرۆکی ئۆکراین بچێتە بەرلین و لەوێوە بە پەیوەندیی ڤیدیۆیی بەشداری کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردە ئەورووپییەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بکات.زێلێنسکی پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند: ڕوسیە بە هیچ شێوەیەک هەنگاوێکی نەناوە کە نیەتی وەستاندنی جەنگی پێوە دیاربێت