حکوومەتی ئێران بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاووڵاتییانەوە، نرخی کارەبای گران کردووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە. ئەوان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە چەند سەعاتیک کارەبایان نییە، دەبێ بەراوەرد بە پێشوو کە کارەبای 24 سەعات هەبوو، پارەیەکی زۆر زیاتر بدەن.کێشەی پچڕانی کارەبا لە ئێران و کوردستانی ئێران، ئێستا کێشەیەکی دیکەشی هاتووەتە سەر ئەویش گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتییانە.لە کاتێکدا کە ڕۆژانە چەند سەعات کارەبا لەسەر هاووڵاتیان دەبڕێ و خاوەن پیشەکان بە ناچار بۆ دابینکردنی کارەبا ڕوو لە کڕینی موەلیدە دەکەن. لە حەوتویی ڕابردوودا حکوومەتی ئێران بڕیاری داوە نرخی کارەبا گران بکات، ئەمەش لە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران و کوردستانی ئێران، دەبێتە بارگرانییەکی قورس بەسەر شانی هاووڵاتییانەوە.