چوارشه‌مه‌ 

29 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوکرانی ئامارێک لە کوژران و برینداربوونی کرێکاران لە ماوەی ساڵیکدا

بڵاوکرانی ئامارێک لە کوژران و برینداربوونی کرێکاران لە ماوەی ساڵیکدا
خەبات میدیا

بڵاوکرانی ئامارێک لە کوژران و برینداربوونی کرێکاران لە ماوەی ساڵیکدا

دادپزیشکیی  حکومتی ئێران دەڵێت، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، دوو هەزار کرێکار لە کوردستانی ئێران و ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە کوژراون. بەپێی راپۆرتەکە، لەو ڕێژەیە 1985 کەسیان پیاو و 15 کەسیان ژن بوون.لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا 26 هەزار و 548 کەسیش برینداربوون. دادپزیشکیی حکومتی ئێران دەڵێت، لەو یەک ساڵەدا زۆرترین کرێکار کە لە رووداوەکانی کاردا برینداربوون لە پارێزگاکانی تاران، خۆراسانی رەزەوی، ئیسفەهان، فارس و خوزستان بوون بە شیوەیەک لەو پارێزگایانەدا 15 هەزار کرێکار برینداربوون.راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، 957 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵەخانە کوژراون، 399 کەسیان بەهۆی بەرکەوتنی کەلوپەلی قورس بەر جەستە و سەریان کوژراون، 283 کەسیان بەهۆی تەزووی کارەبا کوژراون، 118 کەسیان سووتاون و 40 کەسیان خنکاون و 189 کەسەکەی دیکە بە هۆکاری دیکە کوژراون.

4 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوکرانی ئامارێک لە کوژران و برینداربوونی کرێکاران لە ماوەی ساڵیکدا

بڵاوکرانی ئامارێک لە کوژران و برینداربوونی کرێکاران لە ماوەی ساڵیکدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن