ئوسترالیا بۆ ناتانیاهۆ: هێز بەوە نییە منداڵان برسی بکەی
ئوسترالیا هێرش دەکاتە سەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای بەوە تۆمەتبار کرد، کە سیاسەتمەدارێکی لاوازە و خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە.تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا بە کەناڵی گشتی ABCـی ڕاگەیاند، "هێز بە ژمارەی ئەو کەسانە ناپێورێت کە دەتوانن بیان تەقێنیتەوە یان ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بە برسیەتی دەیان هێڵیتەوە."حەوتویی ڕابردوو ئوسترالیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، دان بەدەوڵەتی فەڵەستین دەنێت، لەوکاتەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و ئیسرائیل تێکچووە.