نایجیریا.. 27 موسڵمان له كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتێك كوژران
.سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێكی گوندی مالۆمفاشی له ویلایه‌تی كاتسینا له باكووری ئه‌و وڵاته و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له نوێژخوێنان كردووه. به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ڕووداوه‌كه نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه، نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه كۆمه‌ڵكوژ كراون.