گرووپی حەوت بە توندی هۆشداری دەداتە ڕژیمی ئێران
گروپی حەوت بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەم گرووپە بە پیداگریکردن لەسەر پابەندبوونی خۆی بە ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و ڕاگەیاندراو و بەردەوام لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران کرد.بەیاننامەکەی ئەو گرووپە کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە کە حکومەتی ئێران دەبێ وەک لایەنێک لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بمێنێتەوە و ئەرکەکانی خۆی وەک حکومتیکی نائەتۆمی (لەوانەش ڕێککەوتنی پاراستنی گشتگیر) بە تەواوی جێبەجێ بکات.هەروەها گرووپی حەوت داوای لە حکومتی ئێران کرد کە خۆی لە کردەوەی وروژێنەر بپارێزێت و هاوکاریی دەستبەجێ و تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، لەوانەش پێدانی زانیاریی ڕاگەیندراو لەسەر هەموو ماددە ئەتۆمییەکان لە ئێران.