گیران و گەڕاندنی پێنج لاوی کورد لە ناو شاردا
شەوی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، پێنج لاوی کورد و خەڵکی چایپارە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەم شارەدا گیراوان و ڕۆژی دواتر لە ئاستی شاردا گەڕاندوویانن و دواجار بۆ قەزایی ڕژیم لەو شارە گواسترانەوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوانە، لە کاتی گیرانیان تا ڕۆژی دواتر لە گرتوخانە لە ژێر لێدان و شکەنجەدا بوونە و دواجار لە ئاستی شاردا گەڕاندوویانن.ئەم سەرچاوە زیادی کرد، دوو کەس لەوان تەنیا بە هۆی ململانێی زارەکی لەگەڵ هێـزە بەناوئەمنییەکاندا گیراوان و سێ کەسەکەی دیکەش بە هۆی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هاوڕێکانیان لە لایەن یەکەی پۆلیسەوە گیراوان.بەپێی زانیارییەكان، پێنج لاوی گیراو هیچ کەیس و ڕابردوویەکی دادوەرییان نەبووە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گیراوان و دواتر لە شەقامەکانی شاردا گەڕاندوویانن و سووکایەتییان پێکراوە.