17 سیناتۆری ئەمەریکی داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەکەن
17سیناتۆری ئەمەریکی، کە پێکهاتبوون لە 16دیموکرات و سیناتۆری سەربەخۆ بێرنی ساندەرز، بانگەوازێکیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد و داوایان کرد فشار لەسەر ئیسرائیل دروست بکرێت بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ڕێگەدان بە میدیا نێودەوڵەتییەکان بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە.
سیناتۆرەکان لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، "پێویستە ئەمەریکا بە ڕوونی بە ئیسرائیل بڵێت: قەدەغەکردن و سانسۆرکردنی ڕێکخراوە میدیاییەکان و بەئامانجگرتن یان هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان قبوڵکراو نییە و دەبێت بوەستێنرێت."