بێهروز ئهردهڵان
ڕاپەڕین و ئاخێزی گەلانی ئێران، پێکهاتوو لە هەموو چین و توێژەکان، شۆڕشێکی بەرفراوان و مەزن بوو کە لە 22 ی ڕێبەندان گەیشتە ئەنجام و تۆماری مێژوویی ڕژیمی پاشایەتی لێکەوتەوەو پێچایەوە و بەرەو زبڵدانی مێژوو پاڵی پێوەنان. ڕژیمی پاشایەتی حەمەڕەزا کە زیاتر لە سێ دەیە حاکم بوو، بە پەنا بردنی بەردەوام و پشت بەستن بەهێزی دەرەکی و فەرامۆش کردنی سەرهەڵدان و گەشەی جیاوازی چینایەتی لە نێوو شارە گەورە و تەنانەت بچوکەکان، ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی دیاری کرد و ژماردو گەلیش بە بێزار بوون لە ستەم و وابەستەیی وەڵات و چین چین بوون، لە دەرفەت و هەلێکی زێڕیندا، یەکانگیرانە هاتنە مەیدان و بە فیداکاری کەم وێنە ئەو دەسەڵاتەیان ڕوخاند. خەڵکی ئێران کە لە ستەموو زوڵم و زۆری بنەماڵەی پەهلەوی بێزار بوون و حاکمیەیەتی ئەم نیزامەیان بە گشتی ڕەد دەکردەوە، لە ڕاستیدا ئاڵترناتیڤیشیان نەبوو، بەڵکوو پێیان وابوو، ڕزگار بوون لە دەسەڵاتی شا، ڕزگار بوونە لە نەهامەتی و بەپێچەوانە بەختەوەری و ژیانێکی باشتریان بۆ دابین دەبێ.
بۆ گەلانی ئێران ئەولەویەت و گرینگی لەوەدا بوو ئەم کۆشکە بڕمێنن و ڕزگاریان بێت. خەڵک پێیان وابوو لە دووی ئەم نیزامی پاشایەتیە، دەگەن بە دیموکراسی و خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، هەربۆیە زۆر بوێرانە و بەبێ ترس لەوەی کە شۆڕش بەچ ئاقارێکدا دەڕوات، پەیامەکەیان گەیاند و شۆڕشیان سەرخست و بۆ ماوەیەکی کەم لە چاوڕوانی خەون و ڕوئیایان بوون، کە بۆیان دەستەبەر بێ و لەدووی ساڵهای ساڵ کڕوسانەوە و چەوسانەوە، ئیتر پشوویەک بدەن. بەڵام بەداخەوە نەک نەیانتوانی وچان بدەن، بەڵکوو بەرهەمی فیداکاری و شۆڕشەکەیان هەدەر ڕۆیشت و هەموو هەوڵ و خۆین و ئارەقەیان بەفیڕۆچوو. خومەینی خوێنڕێژ، دوای 25 ساڵ دوورخراوەیی، بە بەرگێکی هەڵخەڵەتێنەر و بە پاڵپشتی گەورە هێزان، ڕەوانەی ئێران کرایەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە پلانی پاڵپشتیکارانی، کە خومەینی بۆ ئەوان وەک پاردە لە بەرانبەر نفوزی شۆڕەوی ئەژمار دەکرا، سوار شەپۆلەکە کراو دەستی بەسەر هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانی گەلانی ئێراندا گرت و لە پاداش و پێزانینی گەلانی ئێراندا، پەتی سێدارەی بۆ تێکۆشەرانی ئازادیخواز، هەڵخست و بە هۆی سادەیی و فریووخواردوان و نەزانکاری هێندێک خەڵک، ڕیشەی داکوتاو لەم ماوەدا بەڵایەکی بەسەر ئێران بەگشتی و کوردستان و هێندیک ناووچەی دیکە بەتایبەتی هێنا، کە مەغۆلەکانیش ئەم هەڵسووکەوتانەیان نەکردووە. ڕژیمی پێشوو کە هێندێک ئازادی تاکی لەبەرچاوو دەگرت و لەبەر بەستراوەیی و پێوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا، بە زاهیر دەجوڵایەوە، بەڵام ڕژیمی خومەینی ئەم تایبەتمەندیانەشی پشت گوێ خستوو بە پشت بەستن بە ئاینەکەی و فتوای خۆی و ئیمامانی بەر لەخۆی، هێرشی توندی کردە سەر ئازادی گشتی و تاکەکەسی و بە تێکدانی بنچینە و بنەما مرۆڤایەتیەکان، ئێران و ئێرانیەکانی گەڕاندەوە بۆ چاخی بەردین و بە دیاری کردنی سنوور و پێوەرەکانی خۆی، ئێرانی کردە ئەو گۆڕستانە کە هیج ئازاد بیرێک نەتوانێ خۆی تێدا ڕابگرێت. لەو ڕۆژەوەی خومەینی و داروو دەستەکەی هاتنە سەرکار، ئێعدام و گولە باران و زیندان و شکنجە، پێوەرێکی دیکەی بە خۆوە بینی و هەڵات هەڵات و قڕکردن و فەرمان بۆ لەنێو بردنی نەتەوەیەک بووە کارێکی ئاسایی و یاسایی ئەم دەسەڵاتە.. برسیەتی باڵی بەسەر خەڵکدا کێشاو گیرۆدەکردنی خەڵک بەمادەی هۆشبەر بووە سیستم و بە پلان ئەم خەڵک و نەتەوانە بە تایبەت کوردستان بۆ لای ئەم گێژاوانە پەلکێش کران. دەستدرێژی جنسی بۆ سەر کوڕان و کچانی ئازادیویست، بووە پیشەی جەلادانی ڕژیم و بە هێنانە پێشەوەی فەرهەنگ و ڕەووتێک، بازاڕی وەحشیگەری پەرەی ستاندووە.
هاتنە سەرکاری خومەینی و دەسەڵاتەکەی، دەیان ساڵ ئێران و دۆخە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەکەی بردۆتە پاش و لە باری ڕاستکردنەوەی ئەم بارە نەخوازراوە، چەندین ئەرک و هاووکات لێپرسراویەتی قورس کەوتۆتە سەر شان و ئەستۆی شۆڕشگێڕان و ئازادیویستان و هەموو ئەوانەی خەم لە دواڕۆژی وەڵاتەکەیان دەخۆن. پێویستە هێزو لایەنەکان کۆی ئەو مێژووە بە ئێستاشەوە بکەنە وانەو بە پلان و گەڵاڵەیەکی تۆکمە، ئەو هێڵانە دەست نیشان کەن کە شۆڕشی بەو ئاقارەدا برد. بە ئەزموون لەو دەورانە و لاپەڕەێکی نوێ لە پێوەندیەکانیان، ئاڵترناتیڤەکە بەهێزتر بکەن و بە ڕەدکردنەوەی دەسەڵات و هەیمەنەی شا و ژێر مەجمووعەکانی، هەموو ڕێگەکانی ڕووخانی ڕژیم بگرنەبەر و بە ڕوانین بۆ داهاتوو، دنیاێکی باشتر لەبیر و هزری کۆمەڵگادا پێک بهێنن.دۆخی ئێران دوای 22 ی ڕێبەندان ! ڕاپەڕین و ئاخێزی گەلانی ئێران، پێکهاتوو لە هەموو چین و توێژەکان، شۆڕشێکی بەرفراوان و مەزن بوو کە لە 22 ی ڕێبەندان گەیشتە ئەنجام و تۆماری مێژوویی ڕژیمی پاشایەتی لێکەوتەوەو پێچایەوە و بەرەو زبڵدانی مێژوو پاڵی پێوەنان. ڕژیمی پاشایەتی حەمەڕەزا کە زیاتر لە سێ دەیە حاکم بوو، بە پەنا بردنی بەردەوام و پشت بەستن بەهێزی دەرەکی و فەرامۆش کردنی سەرهەڵدان و گەشەی جیاوازی چینایەتی لە نێوو شارە گەورە و تەنانەت بچوکەکان، ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی دیاری کرد و ژماردو گەلیش بە بێزار بوون لە ستەم و وابەستەیی وەڵات و چین چین بوون، لە دەرفەت و هەلێکی زێڕیندا، یەکانگیرانە هاتنە مەیدان و بە فیداکاری کەم وێنە ئەو دەسەڵاتەیان ڕوخاند. خەڵکی ئێران کە لە ستەموو زوڵم و زۆری بنەماڵەی پەهلەوی بێزار بوون و حاکمیەیەتی ئەم نیزامەیان بە گشتی ڕەد دەکردەوە، لە ڕاستیدا ئاڵترناتیڤیشیان نەبوو، بەڵکوو پێیان وابوو، ڕزگار بوون لە دەسەڵاتی شا، ڕزگار بوونە لە نەهامەتی و بەپێچەوانە بەختەوەری و ژیانێکی باشتریان بۆ دابین دەبێ. بۆ گەلانی ئێران ئەولەویەت و گرینگی لەوەدا بوو ئەم کۆشکە بڕمێنن و ڕزگاریان بێت. خەڵک پێیان وابوو لە دووی ئەم نیزامی پاشایەتیە، دەگەن بە دیموکراسی و خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، هەربۆیە زۆر بوێرانە و بەبێ ترس لەوەی کە شۆڕش بەچ ئاقارێکدا دەڕوات، پەیامەکەیان گەیاند و شۆڕشیان سەرخست و بۆ ماوەیەکی کەم لە چاوڕوانی خەون و ڕوئیایان بوون، کە بۆیان دەستەبەر بێ و لەدووی ساڵهای ساڵ کڕوسانەوە و چەوسانەوە، ئیتر پشوویەک بدەن. بەڵام بەداخەوە نەک نەیانتوانی وچان بدەن، بەڵکوو بەرهەمی فیداکاری و شۆڕشەکەیان هەدەر ڕۆیشت و هەموو هەوڵ و خۆین و ئارەقەیان بەفیڕۆچوو. خومەینی خوێنڕێژ، دوای 25 ساڵ دوورخراوەیی، بە بەرگێکی هەڵخەڵەتێنەر و بە پاڵپشتی گەورە هێزان، ڕەوانەی ئێران کرایەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە پلانی پاڵپشتیکارانی، کە خومەینی بۆ ئەوان وەک پاردە لە بەرانبەر نفوزی شۆڕەوی ئەژمار دەکرا، سوار شەپۆلەکە کراو دەستی بەسەر هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانی گەلانی ئێراندا گرت و لە پاداش و پێزانینی گەلانی ئێراندا، پەتی سێدارەی بۆ تێکۆشەرانی ئازادیخواز، هەڵخست و بە هۆی سادەیی و فریووخواردوان و نەزانکاری هێندێک خەڵک، ڕیشەی داکوتاو لەم ماوەدا بەڵایەکی بەسەر ئێران بەگشتی و کوردستان و هێندیک ناووچەی دیکە بەتایبەتی هێنا، کە مەغۆلەکانیش ئەم هەڵسووکەوتانەیان نەکردووە.
ڕژیمی پێشوو کە هێندێک ئازادی تاکی لەبەرچاوو دەگرت و لەبەر بەستراوەیی و پێوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا، بە زاهیر دەجوڵایەوە، بەڵام ڕژیمی خومەینی ئەم تایبەتمەندیانەشی پشت گوێ خستوو بە پشت بەستن بە ئاینەکەی و فتوای خۆی و ئیمامانی بەر لەخۆی، هێرشی توندی کردە سەر ئازادی گشتی و تاکەکەسی و بە تێکدانی بنچینە و بنەما مرۆڤایەتیەکان، ئێران و ئێرانیەکانی گەڕاندەوە بۆ چاخی بەردین و بە دیاری کردنی سنوور و پێوەرەکانی خۆی، ئێرانی کردە ئەو گۆڕستانە کە هیج ئازاد بیرێک نەتوانێ خۆی تێدا ڕابگرێت. لەو ڕۆژەوەی خومەینی و داروو دەستەکەی هاتنە سەرکار، ئێعدام و گولە باران و زیندان و شکنجە، پێوەرێکی دیکەی بە خۆوە بینی و هەڵات هەڵات و قڕکردن و فەرمان بۆ لەنێو بردنی نەتەوەیەک بووە کارێکی ئاسایی و یاسایی ئەم دەسەڵاتە.. برسیەتی باڵی بەسەر خەڵکدا کێشاو گیرۆدەکردنی خەڵک بەمادەی هۆشبەر بووە سیستم و بە پلان ئەم خەڵک و نەتەوانە بە تایبەت کوردستان بۆ لای ئەم گێژاوانە پەلکێش کران. دەستدرێژی جنسی بۆ سەر کوڕان و کچانی ئازادیویست، بووە پیشەی جەلادانی ڕژیم و بە هێنانە پێشەوەی فەرهەنگ و ڕەووتێک، بازاڕی وەحشیگەری پەرەی ستاندووە. هاتنە سەرکاری خومەینی و دەسەڵاتەکەی، دەیان ساڵ ئێران و دۆخە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەکەی بردۆتە پاش و لە باری ڕاستکردنەوەی ئەم بارە نەخوازراوە، چەندین ئەرک و هاووکات لێپرسراویەتی قورس کەوتۆتە سەر شان و ئەستۆی شۆڕشگێڕان و ئازادیویستان و هەموو ئەوانەی خەم لە دواڕۆژی وەڵاتەکەیان دەخۆن. پێویستە هێزو لایەنەکان کۆی ئەو مێژووە بە ئێستاشەوە بکەنە وانەو بە پلان و گەڵاڵەیەکی تۆکمە، ئەو هێڵانە دەست نیشان کەن کە شۆڕشی بەو ئاقارەدا برد. بە ئەزموون لەو دەورانە و لاپەڕەێکی نوێ لە پێوەندیەکانیان، ئاڵترناتیڤەکە بەهێزتر بکەن و بە ڕەدکردنەوەی دەسەڵات و هەیمەنەی شا و ژێر مەجمووعەکانی، هەموو ڕێگەکانی ڕووخانی ڕژیم بگرنەبەر و بە ڕوانین بۆ داهاتوو، دنیاێکی باشتر لەبیر و هزری کۆمەڵگادا پێک بهێنن.