گۆتێرێز داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی لە کەرتی غەززە کرد. ئەم داواکارییە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستپێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە ڕاگەیاند.گۆتێرێز لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئەفریقا لە ژاپۆن ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە بەدیبهێنرێت، بۆ ڕێگریکردن لەو مردن و وێرانکارییەی کە لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لە شارەکەدا دێتە ئاراوە."