تاڵاوی "هەشیلان"ی کرماشان کە تەنیا مانگێک لەمەوبەر لە دۆخێکی باشدا بوو، ئێستا تەنیا ٢٠ ڕۆژی ماوە بۆ وشکبوونی. سەراو نیلووفەر کە سەردەمانێک گەوهەرێکی سروشتی ئەو پارێزگایە بوو، ئێستا تەنیا یەک لەسەر سێی توانای ئاوی خۆی پاراستووە و مەترسیی نەمانی لەسەرە.محەممەدحوسێن فەلاحەتی بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی ڕێژیم لە کرماشان ئاماژەی بەوە دا کە دابینکردنی ئاوی گەڕۆک بە تانکێر بۆ تاڵاوگەی هەشیلان لە بەرنامەی کاردایە، بەڵام ئایا ئاوی گەڕۆك دەتوانێ ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە؟وشکبوونی تاڵاوی هەشیلان و سەراو نیلووفەر تەنیا بەهۆی گەرما و گۆڕانی کەشوهەوا نییە؛ بەڵکوو دەرئەنجامی ساڵانێک خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و زێدەڕۆیی لە بەکارهێنان و پشتگوێخستنی هۆشداریی کارناسانە.