بەردەوامیی گیرانی و بێ هەواڵی لە چارەنووسی ئەیووب جوانپوور
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ئەیووب جوانپوور، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی بەناوئەمنیی ڕژیمی ئاخوندی ئێران گیراوەو و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواستراوەتەوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ لە لایەن گرووپێک لە سەلەفییەکان کەوتە بەر لێدان و توندوتیژی و بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو دوو ڕۆژ پاش هێرشی ئەو گرووپە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوە و بە تێپەڕینی نزیك لە حەوتوو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.هیشتا، زانیاریی ورد لە هۆکارەکانی گیران، و ئەو تۆمەتانەی دراونتە پاڵیی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.