سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ئیدلبی سوریە کوژرا
فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە باکووری سوریە (ناوچەی ئەتیمە – ئیدلیب) لە ١٩ی ئابدا، یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی داعشیان کوشتووە.بەگوێرەی سێنتکام، ئەم کەسە یەکێک بووە لە بەرپرسە داراییەکان و داڕێژەرە سەرەکییەکانی هێرشەکانی داعش لە سوریە و عێراقدا و پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ تۆڕە جیاجیاکانی ئەو گرووپە لە ناوچەکەدا هەبووە.سێنتکام پیداگربو کە ئەم کەسە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و حکوومەتی نوێی سوریە.ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریدەخات کە ئەمریکا هێشتا بوونێکی چالاکی هەواڵگری-ئۆپەراسیۆنی لە خاکی سوریەدا هەیە و چاودێریی سەرکردەکانی داعش دەکات؛ ئەمەش پەیامێکە هەم بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و هەم بۆ ئەو ڕژێمانەی کە ئەم گرووپانە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بەکاردەهێنن.