ههروهک ئاگادارن پاش هەوڵ و تێکۆشانی بێووچان لە پێناو لێک نزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسیەکان بە مەبەستی پێکهێنانی
هاونیشتمانیانی تێکۆشهر!
هێزو لایهنه سیاسیە کوردستانیهکان!
ههروهک ئاگادارن پاش هەوڵ و تێکۆشانی بێووچان لە پێناو لێک نزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسیەکان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش، کە ئاواتی لە مێژینەی گەلەکەمانە، سهرهنجام ئەو ئاواتە لە شکڵ و چوارچێوەی ناوەندێک بە ناوی "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران" وەدی هات. ئەو هەنگاوە بوو بە هۆیەک، بۆ لێک نزیک بوونەوە و هاوکاری لە نێوان حیزب و سازمانەکانی کوردستانی ئێران. ناوەندی هاوکاری بە بەشداری پێنج هێزی کوردستانی دامەزرێندرا و چەند ئامانجی بۆ دیاری کراو لە ماوەی ١١ مانگ کاری هاوبەشدا توانرا دەسکەوتی باش و لە قازانجی گەلەکەمان تۆمار بکات. بەڵام بەداخەوە بەهۆی پێبەندنەمانی چەند لایەن بە ئهسڵه گرینگهکانی کاری هاوبەش، دوای ماوەیەک و لە کۆبوونەوەکانی کۆتایی دا، رۆحی تەبایی و هاوکاریی و یەکتر خوێندنەوەی تێدا نەماو، رێکەوتنی گشتی، وەک بنەرەتێکی ئوسولی و پەسەندکراو، پێ شێلکراو هەمەچەشنی پشت گوێ خرا. سهپاندنی سیاسهتی تایبهتی و کۆمەلێک دروشمی دیاریکراوی حیزبی، کە لەگەڵ ناوەرۆکی کاری هاوبەش و دەستەجەمعی ناتەبابوون، بونه هۆی لهباربردنی ناوهندی هاوکاری حیزبهکانی کوردستانی ئێران. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە گەڵ دەربرینی نیگەرانی خۆی لە پێشێلکرانی بنەماکانی رێکەوتن و تەوافق و کارو کردەوەی ئەو لایەنانە، به پشت بهستن بهم چهند خاڵهی خوارهوه ڕادهگهیهنێ که دهرفهتی چالاکی ناوەندی هاوکاری لە سەر بنەما پەسەندکراوەکانی کۆبوونەوەکانی سەرتادا کۆتایی پێ هاتوە.
١ـ پێشێل کردنی خاڵی پەسەندکراوی پەیرەوەیی نێوخۆیی ناوەند لەپێوەند بە بەرێوەبردنی ناوەند لەسەر بنەمای تەوافقی گشتی.
٢ـ سەپاندنی دروشم و سیاسەتی تایبەتی بەسەر بەرنامە و هێلی گشتی ناوەند.
٣ـ گۆرینی ئەرکی ناوەند لە مەرجەعێکی کاتی وەک جێگرەوەی بەرەی کوردستانی.
٤ـ دروست کردنی ناتەبایی لە سیاسەتی ناوەندا، لەکاتێکدا کە ناوەند ویستی روخانی رژیمە هاوکات باس لە وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندیش بکرێ.
٥. هێژمۆنگەرایی و نەخوێندنەوەی لایەنەکان وەک هاوبەشێکی خاوەن ئەرک و مافی بەرامبەر.
بە لەبەر چاو گرتنی ئەو خالانە بە کردەوە دەرفەت و مەجالێک بۆ کاری هاوبەش و دهستهجهمعی نابینین و دەبێ رایبگەێنین کە لە داهاتووشدا ئەو کردهوانه زیانی بۆ بزوتنهوهی ئازادیخوازی خهڵکی کوردستان دهبێ و دەبێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم یەکیەتی و یەکگووتاری لایەنە سیاسیەکان دا.
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران