ترەمپ دوو حوتە مۆڵەت دەداتە ڕووسیا و ئۆکراین
سەرۆکی ئەمریکا، مۆڵەتێکی دوو حەوتویی دیار کرد بۆ هەڵسەنگاندنی وتووێژەکانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری و کۆتاییهێنان بە جەنگ توندکردوە.دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بهێنێت، کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران سەرباز لە هەردوولا و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو حەوتودابۆمان ڕوون دەبێتەوە ڕێککەوتنی ئاشتی بەرەو کوێ دەڕوات و دوای ئەوە، ڕەنگە ناچار بین ڕێگایەکی جیاواز بگرینەبەر.