خەباتمێدیا: گرووپێکی مافی مرۆڤی تورکیە لە پارێزگای وان ڕایگەیاندووە ئەو پەنابەرانەی کە خەڵکی ئەفغانستان و سووری بوون لەنێو بەفردا گیریان خواردوە.
خەباتمێدیا: گرووپێکی مافی مرۆڤی تورکیە لە پارێزگای وان ڕایگەیاندووە ئەو پەنابەرانەی کە خەڵکی ئەفغانستان و سووری بوون لەنێو بەفردا گیریان خواردوە.
هەواڵنێری ئاڵمان ڕۆژی یەک شەممە 20ی ڕێبەندان (9 فێبریە) لەسەر زاری گروپێکی مافی مرۆڤ لە شاری وانی تورکیە ڕایگەیاند کە 13 پەنابەر لە پارێزگای سنووری وانی تورکیە و ئێران بەهۆی سەرماوە گیانیان داوە.
ئەم گرووپە هەواڵی داوە کە ئەم پەنابەرانە لەدوای ئەوەی لە سنووری ئێرانەوە هاتوونەتە نێو خاکی تورکیە بەهۆی سەرمایەکی زۆری کوێستانەکانی چاڵدیران لە بەفردا گیریان خواردوەو گیانیان لەدەست داوە.