قەیرانی بێوێنەی وزە و ناکارامەیی حکومەت
لە کاتێکدا کە شەپۆلی گەرما بێ وێنە بەردەوامە و ئاو و کارەبا کەم دەبێتەوە، حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی ئێران جارێکی دیکە پەنای بۆ داخستنی بەربڵاوی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان لە زیاتر لە ٢٧ پارێزگای وڵات بردووە.بەرپرسان ئەم بڕیارەیان بە "بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە" و "یارمەتیدان بۆ سەقامگیرکردنی تۆڕی کارەبا و ئاو" هێناوەتەوە، بەڵام پسپۆڕان ئەو هەنگاوە بە چارەسەرێکی کاتی و نیشانەیەکی ڕوونی لاوازی پێکهاتەیی و خراپ بەڕێوەبردنی درێژخایەن دەبینن.داخستنەکان لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەستیپێکرد و سەرەتا پایتەختەکە کرایە ئامانج. دوای ئەوە زۆربەی پارێزگاکان لە مانگی ئابدا چوار ڕۆژ داخستنیان ڕاگەیاند و لە کۆتاییدا لانیکەم ٢٧ پارێزگا لەوانە تاران، ئیسفەهان، خوزستان، خوراسان، ئازەربایجان و کرمان، لە یەکەم شەممەی مانگی ئەیلولدا داخران. هەروەها ئەنجوومەنی هەماهەنگی بانکەکان ڕایگەیاندووە کە لەم ڕۆژەدا سەرجەم بانکەکانی تاران و پارێزگاکانی دیکە دادەخرێن.