دووشه‌مه‌‌ 

3 خه‌رمانان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مووشەکی هێشوویی؛ سەرئێشەی نوێی ئیسرائیل لە یەمەنەوە

مووشەکی هێشوویی؛ سەرئێشەی نوێی ئیسرائیل لە یەمەنەوە
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو ئەگەرەی کە ئەو مووشەکەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە یەمەنەوە هاوێژراوە، کڵاوەیەکی هێشووییcluster warhead  هەڵگرتبێت.ئەم لێکۆڵینەوەیە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە چەند ڕاپۆرتێک بڵاوبوونەوە و ئاماژەیان بەوە دەکرد مووشەکەکە لە ئاسماندا پارچە پارچە بووە و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ناچار بووە مووشەکی بەرگری ئاڕاستەی ئەو پارچانە بکات کە لێی جیابوونەتەوە؛ ئەو پارچانەی کە لە چەند شوێنێکی ناوەڕاستی ئیسرائیلدا کەوتنە خوارەوە.بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل ئێستا لەوە دەکۆڵنەوە کە ئایا ئەو پارچانە لە بنەڕەتدا بۆمبی بچووکی لاوەکی بوون کە هەر یەکەیان کڵاوەی تەقینەوەی سەربەخۆی خۆی هەبووە، یان نا. سپای ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە کاتی هێرشە بەرفراوانەکەی حکومەتی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە سەرەتای ئەمساڵدا، ڕووبەڕووی ئەم جۆرە مووشەکانە بووەوە. لەو کاتەدا، فەرماندە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمە یەکەمجار بوو لەسەر زەوی ئەزموونی چەکێکی لەو شێوەیە بکەن. لەم جۆرە هێرشانەدا، مووشەکەکە بە یەک پارچەیی بەر زەوی ناکەوێت، بەڵکو کڵاوەکەی لە ئاسماندا دەکرێتەوە و دەیان بۆمبی بچووکتر بڵاودەکاتەوە،

16 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

مووشەکی هێشوویی؛ سەرئێشەی نوێی ئیسرائیل لە یەمەنەوە

مووشەکی هێشوویی؛ سەرئێشەی نوێی ئیسرائیل لە یەمەنەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن