شەهاب دارابی ناسراو بە “یوز ئاسیا” کە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی بارهەڵگرەکان گیرابو، لەلایەن لقێکی بیدادگای بەناوئینقلابەوە سزای سێ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.ئەو حوکمە دوای پەیوەندیكردنی ناوبراو بە مانگرتنەکان بڵاوكردنەوەی بابەتی پشتیوانی لە سۆشیال میدیا دەرچووە.دارابی ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی گرتویانە. دوای گرتنی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناوبراو بڵاوکرایەوە کە تێیدا پەشیمانیی خۆی لە کارەکانی پێشووی دەربڕیبوو؛ ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیاوە بە دانپێدانانێکی زۆرەملێ دادەنرا.دواجار لە ١٢ی جۆزەردان بە بڕیاری تەئمینی كەیفەری ئازاد کرا.