دووشه‌مه‌‌ 

3 خه‌رمانان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوای بەکارهێنانی مووشەکی هێشوویی، ئیسرائیل وەڵامی حوسییەکانی دایەو

دوای بەکارهێنانی مووشەکی هێشوویی، ئیسرائیل وەڵامی حوسییەکانی دایەو
خبات میدیا

سپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێگەکانی حوسییەکانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن کردووەتە ئامانج.بەپێی ڕاپۆرتەکان، دانیشتووانی ناوچەکە هەواڵی تەقینەوەی بەهێزیان داوە و وتیان هێرشەکانی ئیسرائیل بنکە مووشەکییەکان، ناوەندەکانی دابینکردنی سووتەمەنی، وێستگەکانی کارەبا و ناوچەکانی دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی یەمەنی کردووەتە ئامانج.کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیش لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی بەردەوامیی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دراوە.چەند ڕۆژ پێش ئێستا، میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵیان دابوو کە حوسییەکان لە هێرشەکانی شەوی هەینیدا مووشەکی بالیستییان بە کڵاوەی هێشووییەوە بەکارهێناوە؛ هەنگاوێک کە ئاستی هەڕەشەکانی دژی ئیسرائیلی بەرز کردووەتەوە و بووەتە هۆی توندکردنەوەی وەڵامی سەربازیی ئیسرائیل.

7 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوای بەکارهێنانی مووشەکی هێشوویی، ئیسرائیل وەڵامی حوسییەکانی دایەو

دوای بەکارهێنانی مووشەکی هێشوویی، ئیسرائیل وەڵامی حوسییەکانی دایەو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن