ڕووبەری دەریاچەی ورمێ لە ساڵی ١٣٧٧دا، نزیکەی ٦ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بووە، بەمەش لە ڕووی ڕووبەرەوە دەبووە "٢٥"ەمین دەریاچەی گەورە لە جیهاندا. گۆلی ورمێ لە ساڵی ١٣٧٤دا زۆرترین قەبارەی ئاوی هەبووە، کە ٣٢ ملیارد مەتری سێجا ئاوی هەبووە.بەپێی دوایین ئاماری پسپۆڕانی ژینگە کە لە بەهاری ئەمساڵدا بڵاو کرایەوە، ڕووبەری گۆلی ورمێ کەمێک زیاتر لە هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ئەم دەریاچەیە لە ئێستادا کەمتر لە یەک ملیارد مەتری سێجا ئاوی هەیە.