سێ‌شه‌مه 

4 خه‌رمانان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوسترالیا سنوورێکی بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران دانا

ئوسترالیا سنوورێکی بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران دانا
خبات میدیا

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە دەرکردنی باڵیۆز و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە هۆی تێوەگلانیان لە هێرشەکانی دژە یەهودیەکان، ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەو وڵاتە یاسایەک دەردەکات بۆ دەستنیشانکردنی فەیلەقی سپای پاسداران وەک “رێکخراوی ترۆریستی”.حکومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی لە دوو هێرشی دژە یەهودیەکە لە شاری مێلبۆرن و سیدنی تێوەگلاوە. حکوومەتی ئوسترالیا ئەو کارانەی ڕژیمی ئاخوندی بە هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی خۆی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ترس و دووبەرەکی وەسف کرد.بە فەرمانی حکومەتی ئوسترالیا چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی وڵات لە تاران ڕاگیراون و باڵیۆزی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و سێ کارمەندی باڵیۆزخانەکەش دەبێ ئوسترالیا بەجێبهێڵن.

6 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئوسترالیا سنوورێکی بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران دانا

ئوسترالیا سنوورێکی بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران دانا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن