ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانەکانی نێوان ترۆیکای ئەورووپی (بەریتانیا، ئەڵمان و فەرەنسا) و ڕژیمی ئێران لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە لە ژێنێڤی پایتەختی سوییس دەستپێدەکات، ئەم گەڕەی دانوستانەکان لە کاتێکدایە هەردوولا ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بوونەتەوە. وڵاتانی ئەورووپی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە "میکانیزمی ماشە" چالاک دەکەنەوە، كە ڕێگە بە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات ئەگەر ڕژیمی ئێران پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکات. لە بەرامبەردا، ڕژیمی ئاخوندی پیداگریی لەسەر دەوڵەمەندکردنی ئۆرانیۆم کردووەتەوە و هەڕەشەکانی ئەورووپای بە "یارمەتیدەر" نەزانیوە.