سێ‌شه‌مه 

4 خه‌رمانان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساڵێک دوای تەقینەوەکەی تەبەس، بریندارەکان هێشتا چاوەڕێی مافی خۆیانن

ساڵێک دوای تەقینەوەکەی تەبەس، بریندارەکان هێشتا چاوەڕێی مافی خۆیانن
خبات میدیا

ساڵێک دوای تەقینەوەی، کانی "مەعدەنجو" لە شاری تەبەس، کە بووە هۆی کوژرانی ٥٢ کرێکار و برینداربوونی ١٤ی دیکە، ڕۆژنامەی "هەم میهەن" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خانەوادەی دوو کەس لە بریندارەکان، ڕایگەیاندووە کە ئەوان تووشی کێشەی بیرەوەری (یادەوەری) بوون؛ یەکێکیان هێشتا خانەودەکەیی ناناسێتەوە و ئەوی دیکەیان تووشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) بووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، مەهدی عەلیزادە، یەکێک لە بریندارەکان، بەهۆی لەکارکەوتنی خانەکانی مێشکی لە ئەنجامی هەڵمژینی گازی میسان لە کانەکەدا، ماوەی ساڵێکە هاوسەر و سێ منداڵە هەرزەکارەکەی ناناسێتەوە و دەرمانی ئارامکەرەوە بەکاردەهێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ بڕە (دیە) بۆی دیاری نەکراوە.هەروەها، عەلیرەزا کەدەیی، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەیە کە دوای ڕووداوەکە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و خانەوادەکەی ناچار بوون بەڵگەنامەی تووشبوونی بە "زەهایمەر"ی بۆ دەربهێنن.دوو برینداری دیکەش بە ناوەکانی حەسەن قولی‌نژاد بەهۆی زیانی جەستەییەوە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە سەر کار، و محەممەد. ، دوای گەڕانەوەیەکی کورت بۆ سەر کار، بەهۆی کەمیی مووچە و نەبوونی ورەی کارکردن، بۆ هەمیشە کانەکەی جێهێشتووە.لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی "هەم میهەن"دا هاتووە کە هیچ کام لەم چوار بریندارە تا ئێستا دیەیان وەرنەگرتووە و دۆسیەکەیان چاوەڕێی بڕیاری پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەی دادگاییە. 

6 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵێک دوای تەقینەوەکەی تەبەس، بریندارەکان هێشتا چاوەڕێی مافی خۆیانن

ساڵێک دوای تەقینەوەکەی تەبەس، بریندارەکان هێشتا چاوەڕێی مافی خۆیانن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن